
کەمپی هۆڵ کە دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ژن و ئەندامانی داعشی تێدا بەندکراوە
ئاڤا نیوز
پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش لە سووریا بۆ عێراق بەردەوامە و ئەمڕۆ 241 خێزانی دیکە لە کەمپی هۆلەوە بەرەو عێراق بەڕێکران.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراونەتەوە، 18 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: شوکری حەجی، بەرپرسی نووسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لەمساڵدا ئەمە کاروانی هەشتەمینە دەگەڕێنەوە عێراق، ژمارەشیان 241 خێزانە و لە 865 کەس پێکهاتوون.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی وتەکانی شوکری حەجی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم 241 خێزانە لە ڕێگەی نزیکەی 20 پاسەوە لەژێر چاودێری هێزەکانی ئەمریکا لەڕێگەی دەروازەی سنووری یەعربیە لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە گەیشتنە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیاتر لە 14 هەزار کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە عێراق و پرۆسەکەش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە