لە کەرکووک دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
- تەندروستی
- 17 نیسان

پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکووک. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو هاووڵاتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون گەیێنرانە نەخۆشخانەی کەرکووک و یەکێکیان بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوەو ئەوەی دیکەش باری تەندروستی ناجێگیرە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بە دیار محەممەد پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕایگەیاندووە، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکراوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە بەناوەی موتڵەق عومەر، تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی عومەر بن خەتابە لە قەزای داقوق.
زانیاریی زیاتر: حاڵەتی دووەم لە سنووری ناحیەی تازە خورماتووە، دوو حاڵەتی دیکەش نێردراون و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانیان دەکرێت کە گومان دەکرێت ئەوانیش تووشی تای خوێنبەربوون بووبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربون لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، گرنگترینیان بریتییە لەتایەکی بەرز، ئازاری ماسولکەو ئێسکەکان، بێهێزیی و هەستکردن بەگێژبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب