
دوومەڵانی خۆماڵی کیلۆی بە 20هەزار دینارە
ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆر لە سەر گیا و خواردنە بەهارییەکان هەیە، بەڵام بەهۆی کەم بارانی بڕەکەیان لە بازاڕدا کەمە و نرخیشیان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گرانترە و دانابەزێت.
وێنە گەورەکە: کەمی ڕێژەی بارانبارین لەمساڵدا کاریگەری لەسەر بەرهەمی گیای بەهاری لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بەجۆرێک بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرهەم کەمترە، ئەمەش وایکردووە نرخی گیا بەهارییەکان لە بازاڕەکان بە بەرزی بمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی کەمی بەرهەم، نرخی گیای بەهاری دانابەزێت، سەرەڕای ئەوەش خواست لەسەر گیای بەهاری زۆرە لە بازاڕەکان.
زانیاریی زیاتر: نرخی گیا بەهارییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەی خوارەوەیە:
-چوالە؛ کیلۆی بە دوو هەزار دینارە.
-گەڵامێو؛ کیلۆی بە هەزار و 500 دینار تا دوو هەزار دینارە.
-کاردی خۆماڵی؛ کیلۆی بە پێنج هەزار دینارە، بەڵام کاردی سووری کیلۆی بە سێ هەزار و 500 دینار تا چوار هەزار دینارە.
-کنگری ئێرانی؛ کیلۆی بە سێ هەزار و 500 دینارە، بەڵام کنگری خۆماڵی کیلۆی بە چوار هەزار دینارە.
-هەڵوژەی خۆماڵی؛ کیلۆی بە شەش هەزار تا حەوت هەزار دینارە، بەڵام هەڵوژەی شوێنەکانی دیکە کیلۆی بە چوار تا پێنج هەزار دینارە.
-ڕێواس؛ کیلۆی بە سێ هەزار دینارە.
-دۆمەڵان؛ لە مانگی ڕەمەزاندا کیلۆی بە 20 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ کیلۆی بە 30 هەزار دینار فرۆشراوە، هەموو دۆمەڵانەکەش ئێرانییە.
-قارچکی کێوی لە دیانا؛ کیلۆی بە شەش تا 10 هەزار دینارە.
- قارچکی دەستکرد؛ کارتۆنی بە 8 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
41 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان