
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر ناوی نزیکەی 19 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی دیکە دەرکرد بۆ وەرگرتنی زەوی، بەمەش لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا؛ ناوی زیاتر لە 38 هەزار سوودمەندبووی وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی.
وێنە گەورەكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیاردرا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە تاوەكو ئێستا لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت، باری خێزانی و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون، هەر سوودمەندبوویەکیش 200 مەتر زەوی پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە ناوی نزیكەی 19 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی دیكە بۆ وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە گەڕاوەتەوە، دوێنێش ناوی نزیكەی 20 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی، گەڕایەوە، ئەم سوودمەندبووانەش ناوەکانیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ شارەوانییەكانی خۆیان ڕەوانە دەكەین و ئەوانیش ڕێكاری پێویست دەستپێدەكەن".
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، "لە كۆی زیاتر لە 38 هەزار سوودمەندبووی نوێی پێدانی زەوی، 13 هەزار کەسیان كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆن و 25 هەزارەکەی دیكەش خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا لە هەموو قۆناغەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، ڕەزامەندی بۆ سەرووی 315 هەزار كەس گەڕاوەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان