لە ئێران زیندانیکراوێکی کورد بێ ئاگادارکردنەوەی خانەوادەکەی لەسێدارە دەدرێت
- کوردستان
- 22 نیسان

لە سێدارەدان لە وڵاتی ئێران
ئاڤا نیوز
زیندانیکراوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی حەمید حوسێن حەیدەرانلو، لە یەكێک لە گرتووخانەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی خانەوادەکەی لەسێدارە دەدرێت.
وێنە گەورەکە: دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بە بیانووی جیاواز بەشێک لەوانەش بەهۆکاری سیاسییە و ئامانج لێی سەرکوتکردنی دەنگی جیاوازە، ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام هۆشداری دەدەن بەو وڵاتە لە بەردەوامبوون لەسەر پێشلکارییەکانی دژ بە مافی مرۆڤ.
زانیاریی زیاتر: حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرانلو، زیندانی سیاسی کورد کە چەن ڕۆژێک بوو سزای لەسێداردانی بۆ دەرکرابوو بەڵام بەهۆی گردبوونەوەی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی و چالاکانی مەدەنی لەبەردەم گرتووخانەکە، سزاکە بۆماوەی چەند ڕۆژێک دواخرا.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی دووشەممە بەشێوەیەکی نهێنی و لە شوێنێکی شاراوەدا، سزای لە سێدارەدا بەسەر ئەو زیندانیکراوەدا جێبەجێ کرا.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فارس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرانلو جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری داواکاری گشتی ورمێ، بنەماڵەی لەسێدارەدراوی ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت داوای تەرمەکەی بکەنەوە و نابێت هیچ مەراسیمێکی پرسەش بەڕێوە ببەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان