واڵتز: ئیدارەی ترەمپ جیاوازتر لە ئیدارەکانی دیکە لەگەڵ پرسی ئێران مامەڵە دەکات
- جیهان
- 23 نیسان

مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا لەبارەی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، پێشکەوتن بەدیهاتووە بەراورد بە ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بە نێوەندگیریی عومان بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران بەردەوامە و تا ئێستا دوو گەڕی کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەڕێوەچووە.
لێدوانی فەرمی: مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵوێستەکەیدا زۆر ڕوون بوو کاتێک گوتی "ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، دەشڵێت، هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن سەبارەت بە ئێران، بەڵام ترەمپ بە ڕەهایی پێی باشە بگەنە ڕێککەوتن".
لە لایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانووستانەکان جەخت دەکاتەوە وڵاتەکەی لەسەر بنەمای ڕێز و یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وابوو ڕۆژی چوارشەممە شاندی تەکنیکی ئەمریکی و ئێرانی کۆببنەوە ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەکان کە بڕیار بوو شەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکەی چوارشەممە بۆ شەممە دواخرا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە پێشنیازی عومانە کە نێوەندگیریی کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: قۆناغێکی نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێدەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پورتوگال 17 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات