
شۆخان عەبدوڵڵا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەری دەرهێنانی چەورییەوە بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئافرەتێک بەناوی 'شۆخان عەبدوڵڵا' لە دایکبووی 1989 کە خاوەنی سێ منداڵە، لە بەریتانیاوە بۆ کوردستان گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی شەوی سێشەممە دەچێتە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی، بۆ ئەوەی نەشتەرگەری لابردنی چەوری بۆ بکرێت، لە ژێر نەشتەرگەریدا گیانلەدەست دەدات، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نەخێر ئەمە شتێکی واریدە، ئەوانەی نەشتەرگەریی چەور و لابردنی و بڕینی ئێسقانیش دەکەن، پێیان دەڵین یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانت جەڵدەی سییەکانە، لەبەر ئەوەی بەشێک لەو چەورییە ڕەنگە بچێتە خوێنەوە و توشی ئەم حاڵەتەی بکات.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی شۆخان عەبدوڵڵا لە پزیشکی دادی سلێمانی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب