
مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق یاساکەی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار نارد بۆ ئەوەی پەسەندی بکات و دواتر لە ڕۆژنامەی "وەقائیعی عێراق" بڵاو دەکرێتەوە و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
وێنە گەورەکە: دوای ناکۆکی و چەندین جار دواخستنی، ڕۆژی 14-04-2025، دواجار پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا بۆ پەسەندکردنی.
لەلایەکی دیکە: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا. ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی نەخشەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە محەممەد تەمیمی، وەزیری پلاندانانی عێراق ئیمزای لەسەر کردووە، ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوە و قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
خاڵە نەرێنییەکان: هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بە قەزا، بەڵام هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی لە نەخشەکەی عێراقدا هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەشتیی لە کەنداوی عومان بەریەک دەکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن