
کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا پسوولەی خۆراكی زیاتر لە 20 ملیۆن هاووڵاتی كراوەتە ئەلیكترۆنی.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە پێنج مانگە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە پارێزگای واست 100% كارەكانی تەواو بوون و سەركەوتوو بوو، ئێستا كۆمپانیای جێبەجێكار ئەزموونەكە لە شەش پارێزگای دیكەی عێراق جێبەجێ دەكات، هەولێریش یەكێكە لەو پارێزگایانە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 20 ملیۆن هاووڵاتی، داتاكانیان بۆ پسوولەی خۆراك لەڕێگەی ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنی، نوێ كردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاكانی واست بە ڕێژەی 100%، دیالە و دیوانیە ڕێژەی 90%ـی دانیشتوانیان داتاکانیان نوێ کردووەتەوە و پسوولەی خۆراكیان بووەتە ئەلیكترۆنی، بەڵام لە پارێزگای ئەنباڕ ڕێژەكە گەیشتووەتە نزیكەی 80%، لە پارێزگاكانی دیكەش پرۆسەكە بەردەوامە و بەم زووانەش لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و زیقار و بەسرە، دەستپێدەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەمدا ئەپڵیكەیشنێك دروست دەكرێت كە تایبەتە بە بریكار و ئەو هاووڵاتیانەی لەلای ئەو بریكارە بەشەخۆراك وەردەگرن، دەبنە گرووپێك بۆ ئەوەی زانیارییەكان لە ڕێگەی بریكارەكەوە بگاتە هاووڵاتیان.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکات کە داتاکانیان تۆماربکەن بۆ پاراستنی مافەکانیان لە وەرگرتنی پسوولەی خۆراک و دڵنیابوون لە بوونیان لەنێو سیستمەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات