
پشکنینی نەخۆشی شەکردە - وێنەی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەرا، بەرهەمهێنانی یەکەم ئامادەکراوی دەرمانی بۆ چارەسەری نەخۆشانی شەکرەی ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکان لە زۆربەی وڵاتان، بۆیە بەرهەمهێنانی دەرمانەکانی بەتایبەتی گرنگە بۆ دابینکردنی چارەسەری بەردەوام و هەرزان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشان.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولقادر نعێمی، بەڕێوبەری کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کۆمپانیاکە بۆ یەکەم جار سەرکەوتوو بوو لە بەرهەمهێنانی حەبی "گلیمی-م" (GLIMEE-M) تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەڕز ڕیم، ئەمەش هەنگاوێکی زانستی و پیشەسازی پێشکەوتووە لەم بوارەدا.
- ستافی کۆمپانیاکە توانییان 250 هەزار حەب لە ئامادەکراوە نوێیەکە بەرهەمبهێنن کە کاریگەری گەورەی لە کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا سەلماندووە. بەرهەمهێنانی ئامادەکراوە نوێیەکە بەرهەمی هەوڵی توێژینەوە و جێبەجێکردنی بەرچاوی ستافی کۆمپانیاکەیە لە بەشەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان و کۆنترۆڵی جۆری و بەشی حەبەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب