ئاڤا نیوز
پیاوێک لە هەولێر حەوت ساڵ دوای نەشتەرگەری، دەردەکەوێت کە چەند کەلوپەلێکی پزیشکەکەی لە سکیدا بەجێهێڵدراوە. وەزارەتی تەندرووستیش لەسەر ئەم بابەتە لیکۆڵینەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: هاوڵاتییەک لە هەولێر بەناوی خدر محەممەد کە تەمەنی 58 ساڵە و لە ساڵی 2018 لەناکاو تووشی سک ئێشە دەبێت. دوای ئەوەی سەردانی پزیشک دەکات و پشکنینی بۆ دەکرێت، پێی دەڵێن دەبێت خێرا نەشتەرگەریت بۆ بکرێت. ئەویش نەشتەرگەرییەکە دەکات و بەبێ کێشە دەچێتە ماڵەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو نەخۆشە دوای حەوت ساڵ دیسان هەست بە هەمان نەخۆشی جاران دەکاتەوە و هەست دەکات سکی ڕەق بووە، بۆیە سەردانی پزیشکێکی تر دەکات ، ئەو پزیشکەش دوای پشکنین داوای لێدەکات خێرا نەشتەرگەریی بۆ بکات.
ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی سکی دەکرێتەوە، دەبینن یەک تۆپ لەفاف و چەند کەلوپەلێکی دیکەی پزیشکی تێدایە.
پێدراوە ڕاستەکان: کەسوکاری ئەو نەخۆشە دەڵێن هەموو ئەو کەلوپەلانەی لەناو سکی بەجێماوە، هی ئەو پزیشکەیە کە لە ساڵی 2018 نەشتەرگەرییەکەی بۆ کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا پەیوەندی بەو پزیشکەوە دەکات کە لە ساڵی 2018 نەشتەرگەری بۆ خدر محەممەد کرد کە ناوی لەلای ئاڤا پارێزراوە، ئەو بە ئاڤای وت، ئەو کەلوپەلانەی لە سکی ئەو نەخۆشە بەجێهێڵدراوە "هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە و هی ئەو پزیشکانەیە کە پێشتر لەلای چەند پزیشکێکی تر نەشتەرگەری کردووە".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی تەندرووستی لەسەر ئەم بابەتە لیکۆڵینەوە دەکات، بۆئەوەی ڕاستی ئەم بابەتەی بۆ دەربکەوێت و بزانێت کە کام لە پزیشکەکان ئەم کارەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب