هەرێمی كوردستان و تایلەند پەیوەندییەكانیان لە كەرتی تەندروستی بەهێز دەكەن
- تەندروستی
- 1 ئایار

کۆبوونەوەی نێوان شاندی تایلەند و وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرێمی كوردستان كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی دەكات لەگەڵ وڵاتی تایلەند لە كەرتی تەندروستی و بەدیجیتاڵیكردنی سیستمی تەندروستیدا.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی تایلەند بە سەرۆكایەتیی دوسیت ماناپان، ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتەكە و سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلەند لە عێراق و ئوردن، سەردانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێشوازییان لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێگەی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە دیدارێكدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و تایلاند كرا لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاووڵاتیان و ئاڵووگۆڕی شارەزایی و سوودوەرگرتنی ئەزموونی هەردوولا و دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەكان لەم بوارە.
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان هیوای بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی خواست بەتایبەت لەبوارەكانی وەبەرهێنان لە كەرتی تەندروستی و پەیڕەوكردنی سیستمی دیجیتاڵی لە هەرێمی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب