
دیمەنی شاری کۆیە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگری لە تای خوێنبەربوون، بڕیاردرا بۆ ماوەیەکی نادیار کۆشتارگەی کۆیە دابخرێت.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە لە ئاژەڵەوە بە چەند ڕێگایەک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دیارترینیان لەڕێگای بەرکەوتن بە ئاژەڵێکی تووشبووە.
لێدوانی فەرمی: د.خەیروڵڵا خدر، بەڕێوەبەری کوشتارگەی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی تووشبوونی کەسێک لە کۆیە بە تای خوێنبەربوون و بۆ خۆپارێزی لە تووشبووی زیاتر، بڕیارماندا کوشتارگەی کۆیە تا کاتێکی نادیار دابخەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری کوشتارگەی کۆیە، لە کوشتارگەکەیان هیچ ئامێرێکی پشکنینی پێشوەختەیان نییە، ئەو کاتەی ئاژەڵ سەردەبڕدرێت بە چاو و سەیرکردن پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەمەش ڕێگایەکی گونجاو نییە.
باکگراوند: ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی تووشبووی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند کە گۆشتفرۆشێکی تەمەن 42 ساڵەی دانیشتووی کۆیە بوو، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب