فایلی خەڵک؛ تەندروستیی هەولێر بەدواداچوون بۆ کەمتەرخەمی نەخۆشخانەیەکی تایبەت دەکات
- تەندروستی
- 3 ئایار
ئاڤا نیوز
دوای سەردانیکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی یاتبەت بە مەبەستی چارەسەری منداڵەکەی، باوکێک تێبینی لەسەر پیسی نەخۆشخانەکە هەیە و بە ڤیدیۆ تۆماری کردووە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کرد و تەندروستیی هەولێریش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاونیشتمانییەک بۆ وەرگرتنی چارەسەر، منداڵەکەی دەباتە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلیەکانی هەولێر. یەکێک لەو تێبینیانەی ئەو هاونیشتمانییە لەسەر نەخۆشخانەکە هەیبووە، پیسی بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاونیشتمانییەکە ڤیدیۆی پیسی نەخۆشخانەکەی بۆ ئاڤا ناردووە، دەڵێت، منداڵەکەم تەمەنی هەشت مانگانە حەزم دەکرد لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت چارەسەری بکەم، ئەگەرچی بۆ مانەوەی شەش کاتژمێر 75 هەزاریان لێوەرگرتم، بەڵام لە ژوورەکە هیچ مەرجی تەندروستی نەبوو، بە کارمەندانی نەخۆشخانەکەشم گوت بۆچی بەم شێوەیە پیسە، هیچ وەڵامیان نەدامەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاڤا میدیای وت، ئێمە لە وەزارەت لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونمان هەیە، بەدواداچوون بۆ هەموو کەمتەرخەمییەک دەکەین، بە دڵنیاییەوە هەر لایەک کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لیژنەیەکی لێکۆلینەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دەنێرین، ئەگەر کەمتەرخەمییان هەبێت بە دڵنیایەوە سزا دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا