
لۆگۆی ئاسایشی هەولێر - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە بەنیاز بووە بازرگانی بە جۆرێکی قەدەغەکراوی حەبەوە بکات کە حەبی ماددەی هۆشبەرە و بەپێی ڕێنمای پزیشکی ڕێگە پێدراو نیە هیچ کەسێک بەکاریبهێنێت. هاوکات دەستی بەسەر 10 هەزار دەنکە حەبی ترامادۆڵدا گرت.
وێنە گەورەکە: لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە، بەردوام هەواڵی دەستگیرکردنی بەکارهێنەران و بازرگانان بە چەندین شێوە و لە چەندین شوێنی جیاواز ڕادەگەیێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، تۆمەتبار (گ، م، م) دەستگیرکرا، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەستگیرا بەسەر 10 هەزار دەنکە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) کە بەنیازبووە بازرگانی پێوە بکات لە ناو شاری هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دامەزراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەیان کەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک بازرگانی بیانی و نێودەوڵەتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان