
یەکێک لە شەقامەکانی کەرکووک - وێنەی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تەنیا لە کەرکووک تا ئێستا 100 کەس گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکان.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، پێشتریش دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەزانیش هۆشداری لە هاتنی ئەو شەپۆلە دابوو. هاوکات عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی کە زۆرترین زیانی گۆڕانکاریی کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ساڵانە خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە زۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئارجان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پارێزگای کەرکووک وەکو ناوچەکانی دیکەی عێراق دووچاری خۆڵبارین بووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینی ئەمڕۆ 100 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و دووچاری تەنگەنەفەسی بوونە و چارەسەری پێویست وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووک، دەڵێت، حاڵەتەکانی تووشبوون لەئێستادا لە کەرکووک بووەتە سفر، ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر ڕەوشەکە لە ژێر کۆنترۆلە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر عامر جابری، وتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراق هۆکاری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کردبوو، ئاماژەی بەوەدابوو، خۆڵبارین تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا