سوودانی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیری ناوچەکە
- عێراق
- 9 ئایار
لە پانێلێکدا؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەئەنقەرەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات، بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتننامەیەکی 11 خاڵییان لە بوارەکانی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە ئەنقەرە، سوودانی ڕایگەیاند: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە، چونکە پێگەی تورکیا زۆر گرنگە بۆ ئێمە.
-ڕێگەی گەشەپێدان بە سەرپەرشتی عێراق و تورکیا یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
- پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت بۆ تورکیا.
- حکومەتەکەی نەتانیاهۆ هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە ڕاپێچی شەڕێکی خوێناوی بکات.
- عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ڕەتدەکاتەوە، ئەو بابەتەش یەکێکە لەبەرنامەی کاری حکومەتەکەی.
- پرسی ئاو بۆ عێراق هەستیارە، حکومەتەکەمان بەگوێرەی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ مامەڵە دەکات.
- هاوکارییەکی بەرفراوان لە نێوان عێراق و تورکیا لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا هەیە.
- تورکیا پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورەی لە عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
28 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و عومان چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن