
تۆمارکردنی تەکسی نوێ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا چۆنییەتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاکسی و پێدانی تابلۆ ڕووندەکاتەوە، کە لەمساڵدا سێ جۆر مۆدێلی نوێ دەتوانرێت تۆمار بکرێن.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕێنمایی 3ـی ساڵی 2025 ڕێنماییەكی تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تاكسی بۆ ئەوەی هەر كاتێك ئەوان لە ڕووی داراییەوە ئامادەبن و بتوانن ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی نوێ بكڕن، هەروەها ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی یان ئۆتۆمبێلی تۆماركراوی بەكارهاتووی مۆدێل 2023 و 2024 و 2025 دەتوانرێت بكرێتە تاكسی.
زانیاریی زیاتر: تەکسیە کۆنەکە تابلۆکەی دەگوازرێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی تازە و کۆنەکەش بە ڕەنگێکی نوێ بۆیە دەکرێت و تابلۆیەکی لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتیی هاتووچۆوە بێ بەرامبەر پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ تەنیا ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 تا 2025 دەکرێتە تەکسی، ساڵی داهاتووش ڕێگە دەدرێت 2024 تا 2026، واتا ساڵانە تەنها سێ مودێلی نوێ ڕێگەی پێدەدرێت بکرێتە تەکسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن