ئاڤا نیوز
پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش-کەڵەک چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کراوە و بەپێی گۆڕانکارییەکە، شەقامەکە فراوانتر دەکرێت و چەند شەقامێکی لاوەکی و ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسیشی بۆ دروست دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەو گۆڕآنکارییەی کە لە نەخشەکە کراوە، هەر سایدێکی ڕێگاکە فراونتر کراوە، پێشتر دوو ئۆتۆمبێل دەیتوانی بە شەقامەکەدا تێپەڕێت، بەڵام دوای گۆڕانکارییەکە سێ ئۆتۆمبێل دەتوانی لە یەک کاتدا بەشەقامەکە تێپەڕێت. هاوکات ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی بۆ زیاد کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 10ـی ساڵی 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش- کەڵەکی دانا، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەندین جار نەخشەی پڕۆژەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە، کارەکانی بە سستی بەڕێوەدەچوو. ئێستا نەخشەکەی جێگرکراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: هەکار بەرواری، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەر ئەوەی نەخشەکەی جێگر نەبوو و گۆڕانکاری تێدا دەکرا کارەکانی بە سستی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئێستا نەخشەکەی جێگر بووە، کارەکانی خێراتر دەڕوات.
- ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و ڕووناکی بۆ ڕێگاکە زیاد کراوە، لەسەنتەری قەزای بەردەڕەشیش شەقامی لاوەکی بۆ دروستدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندازیار ئەحمەد تاهیر کە نوێنەری حکومەتە لەسەر پڕۆژەکە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نەخشەکەی لەسەر ستانداردی جیهانی دانراوە، سەرەتا 100 ملیاری بۆ دانرا بوو، بەڵام دوای گۆڕانکاری لە نەخشەکە گوژمەکەی زیاد کرا بوو بە 214 ملیار دینار.
- پێشتر ڕێگاکە دوو لاین بوو، ئێستا کراوە بە سێ لاین، واتا سێ ئۆتۆمبێل بەیەکەوە دەتوانێت لەسەر شەقامەکە تێپەڕێت و شەقامەکە فراوانتر کراوە.
- هەشت ئەندەرپاس و ئۆڤەر پاسی بۆ زیاد کراوە، ڕێگاکەش 35 کیلۆمەتر دەبێت، بە تەواوبوونی ئاسانکاری زۆر بۆ شوفێران و هاووڵاتیان دەکات بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای مووسڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ ساڵ بۆ ماوەی تەواوبوونی شەقامەکە دەستنیشانکراوە. بەپێی ئەو بودجەیەی بۆی دانراوە، ئەگەر دوانەکەوێت کارەکانی لەکاتی خۆی تەواو دەکرێت و شەقامەکە بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان