زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی لە هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن
- هەواڵ
- 17 ئایار

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە یەک ملیۆن قوتابی بەشدار تاقیکردنەوەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەگرێتەوە تا 11ـی ئامادەیی، بەڵام ئەم تاقیکردنەوەیە بازنەی یەکەمی خوێندنی بنەڕەتی ناگرێتەوە کە هەریەکە لە پۆلەکانی یەک، دوو، سێی سەرەتاییە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی بە ئاڤا میدیای وت، ئەمڕۆ بە بەشداری یەک ملیۆن و 387 هەزار و 895 قوتابی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد و ئامادەکارییەکان هەمووی تەواو کراون، تاقیکردنەوەکان بەجۆرێکە قوتابی ئەگەر لە هەموو مادەکانیش دەرنەچێت، دەرفەتی هەیە لە خولی دووەم تاقیکردنەوەکان ئەنجام بداتەوە.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی بنەڕەتی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:
- پرسیاری پۆلی 12ـی ئامادەیی بە چوار زمان و دوو شێوەزار دادەنرێت.
- ڕێکاری توند بۆ بەرگرتن لە گزیکردن گیراوەتەبەر ئامێری پەکخەر، پشکنینی پێشوەختە، ڕاگرتنی ئینتەرنێت ئەمانە هەمووی پەیڕەو دەکرێن.
- پێویستە قوتابی پۆلی 12 وەڵامەکان لەسەر وەرەقەی سۆما بداتەوە و لەسەر پرسیارەکان وەڵام نەنوسێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان، لە 17-5-2025 دەستیپێکرد، تا 26-5 بەردەوام دەبێت. لە 1-6 تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە