
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی
ئاڤا نیوز
دوای سێ هەفتە لە بەڕێوەچوونی دوایین كۆبوونەوەی نێوانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەم هەفتەیە پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، سەرپەرشتییاری شاندی دانووستانكاری هەردوو حیزبیش، ئەو زانیارییە دووپات دەكەنەوە.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی ڕابروودا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا و تیمی تەكنیكی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، دوایین کۆبوونەوەی نێوانیشیان؛ بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ڕۆژی 28ـی نیسانی 2025 لە قەزای دووکان بوو.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، كە سەرپەرشتیی شاندی دانوستانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات، وتی: "داوام کردووە لەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیی دەستپێبکەینەوە."
زانیاریی زیاتر: تاڵەبانی ڕوونیشیكردەوە، هۆشیار زێباری کە سەرپەرشتیی شاندی دانوستانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات، ئێستا لە سلێمانییە و بەیەكەوە باسی ئەوەمان کرد کە هەوڵ بدەین لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بکرێت، بۆ ئەوەی نزیکتر ببینەوە لە پێکهێنانی حکومەت.''
لەلایەكی دیكەوە: هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و هەوڵ دەدەن هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێک بهێنن. پێموایە نزیکین لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و لەنزیكترین كاتدا لە ئاستی باڵا، دەست بە گفتوگۆكان دەكەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 چرکە لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاریی درێژخایەنمان بۆ ئەم جەنگە کردووە