
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی زاخۆ، وێنە:ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای 17 ڕۆژ مانەوە و بێهێشبوون لە نەخۆشخانەیەکی زاخۆ، ئافرەتێک بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا، ئێستا بەهۆیەوە سێ کەس دەستگیرکراون کە پزیشکێک و دوو کارمەندی تەندروستی زاخۆن.
چیرۆکی سەرەکی: لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی زاخۆ، ئافرەتێک دوای لە دایکبوونی منداڵەکەی، پێویستی بە خوێن دەبێت، بەڵام بە هەڵە جۆرێکی خوێن دەکرێتە جەستەیەوە کە هاوتای خوێنی خۆی نییە و دوای 17 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئافرەتەکە گیانی لەدەست دا و حەوت منداڵی لە دوای خۆی بەجێهێشت.
زانیاریی زیاتر: سەرەتای ئەم مانگە شیلان ئیسماعیلی تەمەن 38 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی زاخۆ، نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ کرا و بەهۆی تێکردنی جۆرێکی خوێنی هەڵەوە کە لە خوێنی خۆی نەبووە، دوای 17 ڕۆژ لە بێهێشبوون لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لەوباریەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەبڕیاری دادگەی زاخۆ پزیشکێک و دوو کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون دەستگیرکراون، هەروەها دوو کارمەندی دیکەش بە کەفالەت ئازادکراون و سێ کارمەندی دیکەش داواکران کە لە دادگە ئامادەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت