
خانمێکی پێگەیشتوو لەکاتی خەوتندا
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرای دەکات کە کەمخەوی پاڵنەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ و کاریگەرییە نەرێنییەکان ببێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کەمخەوی باجێکی قورس بە جەستەی مرۆڤ دەدات، درەنگ خەوتن یاخود بەئاگامانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەدیار شاشەکانەوە ئەو کردارەیە کە مرۆڤ ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکاتەوە، بۆیە خەوتنی پێویست ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە سەلامەتی بمێنێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوید ئاشکرا کردووە، ئەنجامدانی خەوێکی خراپ پاڵنەرە بۆ نزیکبوونەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ، هاوکات کاریگەری لەسەر تێکچوونی بۆرییەکانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە سستبوونی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکە زیاد دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: توێژەران بۆیان دەرکەوتووە گەر هاتوو مرۆڤ سێ شەوی لەسەر یەک تەنها چوار کاتژمێر بخەوێت، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب