ئاڤا نیوز
لە نەخۆشخانەیەکی زاخۆ منداڵێک لە ناو سکی دایکی گیانی لەدەستداوە، دایک و باوکی دەڵێن، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە منداڵەکەمان مردووە.
چی ڕوویدا: 40 ڕۆژ پێش ئێستا، ئافرەتێکی دوو گیانی تەمەن 30 ساڵ چووە بۆ نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی زاخۆ، ئازاری زۆر بووە، بە دکتۆرەکانی وتووە، با بە نەشتەرگەری منداڵەکەم ببێ، دکتۆرەکانیش وتوویانە بەسرووشتی باشترە بۆت و حەبێکیان پێی داوە، دوای ئەوەی حەبەکەی خواردووە، بە وتەی ئافرەتەکە، منداڵەکە لەناو سکی مردووەو بە مردوویی لەدایک بووە.
لێدوانی فەرمی: عومەر ئەحمەد باوکی منداڵەکە بە ئاڤای وت: سکاڵامان دژی دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە، ئەوە 40 رۆژیشە نەخۆشخانەکە هیچ وەڵامیکمان ناداتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: جاسم محەمەد پەیامنیری ئاڤا بەهدینان چووە بۆ نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوونی زاخۆ زانیارییان لێوەربگرێت لەسەر ئەم بابەتە، ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب