وەزارەتی پەروەردە: بوارمان بۆ ئاشكرابوونی پرسیارەكانی پۆلی 12 نەهێشتووەتەوە
- هەواڵ
- 26 ئایار

ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵێکی خوێندن لەکاتی تاقیکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكی دیكە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكەن و بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، "هەموو ڕێوشوێنێكمان بۆ بەرگرتن لە دزەكردنی پرسیار و گزیكردن گرتووەتە بەر و هیچ بوارێكمان نەهێشتووەتەوە".
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 1-6-2025، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەن و بۆ ئەمساڵ 115 هەزار 787 قوتابی بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكەن.
لێدوانی فەرمی: سەیوان عەلی ڕەزا، بریكاری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەزموونەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە دڵنیاییەوە هەر كەسێك ساختەكاری لە پرۆسەی تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدات دەستگیر دەكرێت و دەدرێتە دادگا، كۆنترۆڵی تەواوی دزەكردنی پرسیارەكان و گزیكردنمان كردووە، هێزەكانی ئاساییش و ناوخۆ لەگەڵمانن و هاوكارمانن، لەسەر چۆنیەتی بەڕێكردنی پرسیارەكان و گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست.
- پرسیارەكان لە وەزارەتەوە نانێردرێن بۆ پارێزگاكان تاوەكو ئەو ڕۆژەی كە تاقیكردنەوەكان بەڕێوەدەچن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دێنە هەولێر و پرسیارەكان لە ڕۆژی تاقیكردنەوە دەبەن و بەپێی دووری ناوچەكان كاتەكانمان دابەش كردووە، هێزە ئەمنییەكان هاوكارمانن تاوەكو پرسیارەكان دەگەنە شوێنی مەبەست.
- هیچ بوارێكی ئەوەمان نەهێشتووەتە كە پرسیار دزە بكات یان ئاشكرا بێت، داوا لە قاچاخچییەكان دەكەم هیچ هەوڵێك نەدەن، چونكە بێ ئەنجام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن