فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەو نووسراوەی كە كردوویەتی بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەران، دوو هەڵەی زۆر گەورەی یاسای دارایی كردووە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو نووسراوەی كە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كردوویەتی كە ئاماژەی بە چەند خشتەیەكی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 كردووە، لە ڕووی یاسای داراییەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەڵە لە بودجەی سێ ساڵی تێگەیشتووە.
- تەیف سامی لەلای من بەڕێوەبەری گشتی بووە و من دەزانم ئاست و ئەزموونی هەموویان چەندە.
- هۆكاری دروستكردنی بودجەی سێ ساڵی، ئەوە بوو كە ئەگەر ساڵێك لە عێراق بودجە كۆتاییهات بۆ ئەوەی كێشە بۆ حكومەت دروست نەبێت، بودجەی ساڵی دواتر بەكاردەهێندرێت، بەڵام بودجەی سێ ساڵی مانای ئەوە نییە كە هەر سێ ساڵەكە بەیەكەوە گرێدراو بێت، ئەوان بە هەڵە تێگەیشتوون، بەڵكو لە بنچینەدا هەر ساڵێك جیاوازە و لە كۆتاڕۆژی ساڵ كۆتایی دێت.
- تەیف سامی، ساڵەكانی 2023 و 2024ـیشی هێناوە بە بودجەی ساڵی 2025ـی گرێداوە، كە ئەمە سەرپێچییەكی ڕوونە لە بنچینەی سەرەتایی بودجە.
- بەشی یەكەم لە هەشت بەشەكەی بودجە، پێی دەگوترێت قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەران، بەهیچ شێوەیەك هیچ كەسێك بۆی نییە دەست لەو خەرجییە بدا و بەهیچ ڕێگەیەكی دیكە هەژماری بكات، دەبێت پارەی فەرمانبەران چەندە وەك خۆی بگاتە دەستیان، هیچ دەسەڵاتێك مافی گواستنەوەی لەو پارەیە نییە بۆ بەشەكانی دیكە، بەڵام دەتواندرێت لە بەشەكانی دیكەوە پارە بۆ ئەو بەشەی بودجە بگواسترێتەوە.
- پێویستە ئێمە لیژنەییەکی پسپۆرمان هەبێت لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
- وەزارەتی دارایی عێراق کێشە بۆ مووچەی مانگی پێنج دروستدەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی تەلئەبیب کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە