
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە پیرمام ڕایگەیاند: باشترکردنی ژیانی خەڵک لە موزایەدەی سیاسی لایەنەکان گرانترە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەستپێشخەرییەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیەش یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو بەرامبەر بە بەغدا لەسەر پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان - باڵی کوردسات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە دامەزراوە نیشتمانییەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا بکرێن و بەزووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت تاوەکو بەرپرسیاربن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا.
- وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە بە ڕاشکاوی بە هەمووانمان وت کە بەغدا لە ساڵی 2014وە بەهۆی کێشە سیاسییەکانەوە سزای خەڵکی ئێمە دەدات، بۆیە پێویستە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.
- باشترکردنی ژیانی خەڵک لە موزایەدەی سیاسی لایەنەکان گرانترە، چونکە خەڵک نان و مووچەی دەوێت نەک هەر یەکەو لەلایەکەوە یاری بە قووت و ژیانی خەڵکەوە بکات.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 28-5-2025 وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامى، وەزیری دارایی، هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردەوە لەوەى لەمەبەدوا ناتوانێت مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
8 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن