
لۆگۆی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مووچەی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر بڕینی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە بەیاننامەیەکی تووندی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت: وەرگرتنی مووچە، مافێکی بنەڕەتی مووچەخۆرانە، ناکرێت تێکەڵ بە ئەجێندای سیاسی بکرێت و ببێتە ماددەی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی 28ـی ئایار تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا هاتووە: بە تووندی هەڵوێستی شۆڤێنیانەی حکومەتی عێراق، سەرکۆنە و ڕەتدەکەینەوە و بەرگری لە مافە ئابووری و مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. ئەو کارەی عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای مافە دەستوورییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و دژی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، دەستوری عێراق و ڕێککەوتننامە ناوخۆییەکانی عێراقە. بێدەنگی حکومەتی عێراق، جینۆسایدێکی ئابوورییە دەرهەق بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفیدراسیۆنەکە چوار داواکاریی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق دەکات:
یەکەم: حکومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنە داراییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای بودجە بێت.
دووەم: داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و نەتەوەیەکگرتووەکان و تەواوی مرۆڤدۆستانی جیهان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردنی کوردستانییان.
سێیەم: ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان، میدکاران، کەسانی ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن بەرامبەر بەو پێشلکارییە ڕوونەی حکومەتی عێراق هەمبەر بە گەلەکەمان.
چوارەم: داوا لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی جیهان دەکەین، کە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان بارەگایان هەیە، هەڵوێستی جددی بەرامبەر بەم پێشلکارییە دەستوورییە پیشان بدەن.
ئەمەش بزانە: کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خاک و ئاڵا و مافەکەکانی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان دەکات، داوای چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی دانوستاندن و گفتوگۆی ئاشتییانە دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان