هۆشیار زێباری: ڕاگرتنی مووچە هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت و بێ دەرئەنجام نابێت
- هەواڵ
- 3 حوزەیران

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستانە، ئەوەش هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت و بێ دەرئەنجام نابێت.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، سوودانی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بخاتە دەنگدانەوە و بەشێوەی قەرز، مینحە یان سولفە پارەکە بنێردرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکرا، بەمەش گرێی مووچە بە چارەسەرنەکراوی مایەوە و دیار نیە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانە دەکرێت یان نا.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەتەکەی سوودانی و چوارچێوەی هەمانگی بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکی زۆر خراپ دایە و مەبەست لێی سزادانی بە کۆمەڵ و برسیکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە هەروەها بە ئاسانی تێناپەڕێت و بێ دەرئەنجامیش نابێت، "مێژووی سیاسی ئێمەش نیشانی دەدات دەستدرێژیکار سزا دەدرێت".
باکگراوند: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی 28ـی ئایار تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە