لە هەولێر سێ ئافرهت بە شێوەیەکی سەیر شۆفێرێک هەڵدەخەڵەتێنن و دزی لێ دەکەن
- هەواڵ
- 28 حوزەیران
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگەی هەولێر - کەرکووک سێ ئافرەت، شوفێرێک هەڵدەخەڵەتێنن و دزی لێ دەکەن، پۆلیسیش دەڵێت. با شۆفیرەکە بێت سکاڵا بکات و بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
چی ڕوویدا: خەسرۆ ڕەشید، خەڵکی گوندی شەناغەی کەرکووکە، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە دەیەوێت بێت بۆ هەولێر تاوەکو کانتۆرێک بۆ بووکەکەی خۆی بکڕێت، بڕی 500 هەزار دیناری پێبووە. لە ڕێگا و نزیک هەولێر لای گوندی مورتکە، سێ ئافرەت داوای یارمەتی لێ دەکەن تا لەگەڵ خۆیان بیانگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: خەسرۆ ڕەشید بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوو کچی گەنج بوون لەگەڵ دایکیان، دوو کچەکە سوار بوون دانەیەکی لە پێشەوە ئەوەی تر چووە دواوە، دایکەکەشیان لەدەرەوە بە تەلەفۆن قسەی دەکرد، دواتر دەستیان کرد بە قسە و منیان غافڵ کرد لە ناکاو دایکیان وتی وەرنە خوارەوە پێویست ناکات وا باوکتان دێت لەگەڵ ئەو دەرۆین، دواتر چەند مەترێک دوور کەوتمەوە سەیری گیرفانم کرد 500 هەزارەکە نەماوە، گەڕامەوە، بەڵام ئەوان ڕۆیشتبوون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای گوت، با ئەو شۆفێرە سەردانی بنکەی پۆلیس بکات و سکاڵا تۆمار بکات و ئێمەش دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەین، وتیشی، ئەم جۆرە فێڵ و هەڵخەڵەتاندن و دزیە هەیە و دەبێت خەڵک وشیار بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست