
دیمەنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
لە مانگی ڕابردوو، 24 نەشتەرگەری گەورە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە کراون و هەموو ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممەش بێبەرامبەر نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە دەکرێن.
وێنە گەورەکە: نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکومییە و تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و کەسی یەکەمیان و کەسوکاری شەهیدان، سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بەخۆڕایین، ئەم نەخۆشخانەیە ساڵی 2019 دەست بە دروستکردنی کرا و لە یەکی ئاداری 2021 دەستبەکاربوو.
زانیاریی زیاتر: بۆ پێشوازی لە نەخۆش، مانگانە خشتەی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشخانەکە ڕادەگەینڕیت کە پێکهاتوون لە پسپۆڕیەکانی هەناو، نەشتەرگەری گشتی، ئێسک و شکان، ئافرەتان سۆنار، چاو، دڵ، قوڕگ و لووت و گوێ ، بڕبڕەی پشت و مێشک و دەمار، ددان و پێست.
لێدوانی فەرمی: عەقید ئەیوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای گوت: هەر چارەخوازێک پێشمەرگە و کەسی پلەیەکی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن، بۆ وەرگرتنی چارەسەری، پزیشکە خولاوەکانیش 24 کاتژمێر ئامادەن بۆ هەر رووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو، هەموو ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممەش، نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێن، هەموو چارەسەریەکانیش بێبەرامبەرن.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە مانگی شەشی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە پێشوازی لە سێ هەزار و 191 نەخۆش کراوە و 24 نەشتەرگەری گەورەش ئەنجام دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت