
دوو چەکداری سوپای ئەمریکا لە عێراق - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، داعش تاوەکو ئێستاش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، عێراقیش وەکو وڵاتێکی دامەزرێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرکەوتووبوو لە ڕزگارکردنی خاکەکەی لەژێر دەستی ڕێکخراوەکە.
لێدوانی فەرمی: ئەیان مەکاری، جێگری نێردەی تایبەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە مێزگردێکی پەیمانگەی واشنتن ڕایگەیاند: هێشتا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا، دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستیپێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامیش پابەندن بە دانوستانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 87 وڵات ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە بەهای 597 ملیۆن دۆلار هاوکاریان پێشکەش کردووە بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ژێردەستی داعش لە عێراق و سووریا.
باکگراوند: ساڵی 2023 نزیکەی 5500 کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، زۆرترینیان خەڵکی عێراق بوون کە زیاتر لە 4 هەزار کەس بوون، ئەوانی دیکەش خەڵکی 20 وڵاتی جیاواز بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات