ئاڤا نیوز
دوو گەنجی کوردی خەڵکی کەلار، دوای ئەوەی یەکێکیان دەیەوێت لە فەرەنساوە بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا، تووشی شەڕ دەبن لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی دیکەی کورد، بە هەڵە یەکێک یەکێکیان دەکوژێت و دواتر بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: کارزان و محەممەد ، دوو گەنجی نزیک و هاوڕێی یەکتر، دوای ئەوەی محەممەد دەیەوێت لە ناو جەنگەڵەکانی فەرەنسا بە چووپ بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا، تووشی شەڕ دەبن لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی دیکەی کورد، ناچار دەمانچە دەردەهێنێت بۆ ترساندنی بەرامبەرەکانیان، بە هەڵە فیشەک لەدەستی دەردەچێت و بەر سەری کارزان دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، دواتر محەممەد بەرگەی دیمەنەکە ناگرێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە براکانی کارزان بەناوی گۆران چیرۆکەکەی بۆ نەجات هەرکی پەیامنێری ئاڤا گێڕاوەتەوە و دەڵێت، محەممەدو کارزان لە جەنگەڵ تووشی شەڕێک دەبن لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی دیکەی کورد، محەممەد دەمانچەی پێبووە، دەریهێناوە بۆ ئەوەی ئەوانی تر بترسن و ڕاکەن، لەو کاتە نەیزانیوە فیشەک لەسەر پێ بووە، یەکسەر فیشەکێک دەتەقێ و بەر سەری کارزانی هاوڕێی دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
محەممەدیش بەرگەی دیمەنی کارزانی هاوڕێی نەگرتووە، ڕاستەوخۆ فیشەکێک دەنێت بەخۆیەوە، بریندار دەبێت و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای رۆژێک لەمردنی کارزان ئەویش گیان لەدەستدەدات. پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، هەتا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: کارزان تەمەنی 40 ساڵە و یانزە ساڵە لە فەرەنسایە، باوکی سێ منداڵە، محەممەدیش تەمەنی 28 ساڵە ئەویش دوو ساڵە چووە بۆ ئەوێ، کارزان چایچی بووە لەناو جەنگەڵەکانی فەرەنسا.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا تەرمەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ لەکەلار بەخاک سپێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
15 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەوانێکی کورد لەسەر ئاستی ئێران شەش مەدالیا بەدەست دەهێنێت