نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا: ئامادەی هەماهەنگیكردنین لەگەڵ دادگای فیدراڵی
- هەواڵ
- 14 تەممووز

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عیراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگی و پشتیوانیكردنێكە لە دادگای فیدراڵی، لەپێناو ئەوەی دادگاكە ببێتە فاكتەرێك بۆ سەقامگیری.
چیرۆكی سەرەكی: فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی دادوەر مونزیر ئیبراهیم، سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی كرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئەركە تازەكەی، لەمیانی دیدارەكەدا لەگەڵ سەرۆك و جێگر و ئەندامە كوردەكانی دادگای فیدراڵی كۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا لە پێگەی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، بەناوی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئامادەیی پشتیوانیم بۆ سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دەربڕی، لەپێناو ڕێكخستنەوەی ڕێڕەوی دادگا تا ببێتە فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و زاڵبوون بەسەر ئەم قۆناغەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادبینی بۆ سێ دۆسیە دەکات کە دووانیان پەیوەندی بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، داوایكرد دادگاى فیدراڵى ببێتە فاکتەرى بەهێزکردنى هەماهەنگى لە نێوان دەسەڵاتەکانى فیدراڵى و هەرێمى کوردستاندا و ڕۆڵی نیشتمانی خۆی ببینێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی یاسا و دەستوور.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆکی دادگای فیدراڵی، جەختی لە ئەرکی سەرەکی دادگا كردەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە وڵات، و پێداگرییە بۆ نەبەزاندنی دەسەڵاته دەستوورییەکان و دڵنیابوون لەوەی کە ڕێڕەوی دادگا بە ئامانجی برەودان بە ئاشتەوایی نیشتمانی، و هاوبەشی ڕاستەقینە و هەروەها بەهێزکردنی متمانەیە لە نێوان دەسەڵاتەکانى فەرمی و خەڵکدا، دوور لە کاریگەری سیاسییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن