
وێنەی ئاماژەیی بۆ ڕەنگکوێری
ئاڤا نیوز
چەند داهێنەرێکی ڕووسی لەڕێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە بینین و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان بۆ چاوی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگەڕێننەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: چەند داهێنەرێکی زانکۆ و پەیمانگەکانی ڕووسیا چارەسەرێکیان بۆ نەخۆشیی ڕەنگکوێری دۆزیوەتەوە، ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشییەکەن و توانای جیاکردنەوەی ڕەنگەکانیان نییە، دەتوانن لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی "بینینی دوو ڕەهەندیی ڕەنگەکان" وێنەکان بە ڕەنگی سرووشتیی خۆیان ببینن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داهێنەران لەڕێگەی بەکارهێنانی چەند وێنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندیان بۆ کەسانی ئاسایی و تووشبوو بە ڕەنگکوێری کردووە، دەرکەوتووە 95%ـی بەشداربووان کە کەسانی ئاسایی بوون ڕەنگەکانی ناو وێنەکانیان بەشێوەی سرووشتی بینیوە، هاوکات لە 90%ـی بەشداربووان کە تووشبووی ڕەنگکوێریی بوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ڕەنگەکانی ناو وێنەکانیان بەشێوەی ئاسایی و سرووشتی بینیووە.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان کێشەی جیاکردنەوەی ڕەنگەکانیان هەیە و بەم هۆیەشەوە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و سەیرکردنی تەلەڤیزیۆندا تووشی کێشەی جیاکردنەوەی ڕەنگەکان دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت