
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، شۆڕشێکی چاکسازی دەرمانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هۆشداریش لە کڕینی دەرمان بە شێوەی ئۆنلاین دەدات.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی گشتگیر کار لەسەر کۆنترۆلکردنی دەرمانی کوالێتی خراپ و ساختە و قاچاغ کراوە، دەبێت هەموو دەرمانێک لەژێر چاودێری و بە پشکنینی کوالێتی کۆنترۆل هاوردە بکرێت و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەریش قەدەغەکراوە.
لێدوانی فەرمی: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەژێر چاودێری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی شۆڕشی چاکسازی دەرمانمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی هەرێمی کوردستان لە دەرمانی قاچاغ و بێ کوالێتی و ساختە.
- وەزیری تەندروستی هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ جۆرێک دەرمانی ئۆنلاین نەکڕن، ئەو دەرمانانەی ڕیکلامیان بۆ دەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، بۆ سپی کردنەوەی ددان، سپی کردنەوەی پێست، قەڵەو بوون و لاواز بوون، هەر هەموویان دەرمانی قاچاغن و نایاسایین.
- دەرمانی فەرمی و یاسایی و کۆنترۆڵکراو و کاریگەر ئەو دەرمانەیە کە سەرچاوە و ئەو کارگەیەی بەرهەمی دەهێنێت دیار بێت، دەبێت ئەو دەرمانە لە کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری دەربچێت و گواستنەوە و هێنان و کۆگاکردن و پشکنین و فرۆشتن و بەبازاڕکردنی لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب