
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە چوار مانگ بڕیار بوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانییەوە کۆبوونەوەکە نەکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە تەواو ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتی بەر لە کۆبوونەوەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، ئەگەر ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو بێت، کۆبوونەوەکە بەپێی بەرنامەی کار بەرێوە دەچێت، ئەگەر ڕێژەیی یاسایی تەواو نەبێت کۆبوونەوەکە دەبێتە ڕاوێژکاریی.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی بڕیاربوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە بەهۆی ئامادە نەبوونی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجام نەدرا.
باسی لەوەشکرد، ئەو ئەندامانەی ئەمڕۆ ئامادە نەبوون بە 'نەهاتوو' هەژمار دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە بەم شێوەی خوارەوە بوو:-
- بەدواداچوون بۆ لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا.
- ڕوونکردنەوە سەبارەت بە سەردانی لیژنەکان بۆ فەرمانگەکان.
- بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا.
- تاوتوێکردنی داڕشتنی سیاسەتی گشتیی پارێزگای کەرکووک.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندامە و بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە دەبێت 9 کەسیان ئامادە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن