
پزیشکێک لەکاتی پشکنین لە سەنتەری دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی هەولێر
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمین جار سەنتەرێکی دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. دڵۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە پێشوو بۆ دڵنیابوون لە دەرئەنجامی پشکنینی نەخۆشییە هەستیارەکان و دەگمەنەکان، دەبوایە پشکنینەکان بنێرین بۆ بەغدا و بڕیاری لەسەر بدەن، ئەمەش کاتێکی زۆری پێویست بوو، بەڵام لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنێنەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتیی تەندروستی لە هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا، بۆ نموونە پێشتر بۆ دڵنیایی لە پشکنینی نەخۆشی ئایدز دەبوایە لە بەغدا دڵنایی بدرایە و پەسەند بکرایە، ئینجا لە ئەنجامەکەی دڵنیا دەبووین، ئێستا ئەو پشکنینانە لە هەولێر بڕیاری لەسەر دەدرێت بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا".
د. دڵۆڤان محەممەد، دەڵێت، ئەمە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تەواوی بە سێکتەری تەندروستی داوە و کوالێتی کارکردن و پشکنین گەڕێندراوەتە ئاستی جیهانی جێگای متمانە، بۆیە لیژنەی بەغدا دەستخۆشییان لە بەڕێوەبەر و تەواوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تاقیگە کرد کە بەشێوازێکی سەردەمییانە بە متمانەوە کارەکانیان ڕایی دەکەن.
ئەمەش بزانە: دوای کردنەوەی ئەم سەنتەرە لە سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەتوانن پشکنینەکان بهێنن بۆ هەولێر و ئەنجامەکەشی بە فەرمی وەربگرنەوە نەیگەڕێننەوە بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب