
دیمەنی دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
زۆرێک لە هاووڵاتییان پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆچی نرخی دەرمان لەسەر ستیکەری فەرمی جیاوازە لەو نرخەی کە لە هەندێک دەرمانخانەدا پێی دەفرۆشرێت، هەروەها هۆکاری جیاوازیی نرخ لەنێوان دەرمانخانەکان، بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان دەڵێت، هۆکارەکە "کێبڕکێی بازرگانییە" و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندایە.
چیرۆکی سەرەکی: سەبارەت بە جیاوازی نرخی دەرمان لە دەرمانخانەیەک بۆ دەرمانخانەیەکی دیکە، ماوەی مانگێکە لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی وردی نرخی دەرمان و تەواوکەرە خۆراکییەکان پێکهێنراوە و لە ماوەیەکی کەمدا کار بۆ یەکخستنی تەواوەتیی نرخەکان دەکرێت
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری چاودێری و بەدواداچوون لە کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023ـەوە کار لەسەر پڕۆژەی یەکخستنی نرخی دەرمان دەکات. نرخی سەر ستیکەری دەرمان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دیاری دەکرێت کە تێچووی دەرمان لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر، تێچووی هاوردەکردن، لەگەڵ قازانجی کۆمپانیای هاوردەکار، کۆگا و دەرمانخانە لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: دکتۆر محەممەد ڕەشید ئاشکرای دەکات کە هۆکاری سەرەکیی هەرزانتر فرۆشتنی دەرمان لە نرخی دیاریکراو، بریتییە لە کێبڕکێی نێوان دەرمانخانەکان. ئەو دەرمانخانانەی فرۆشیان زۆرە یان زنجیرە دەرمانخانەن، کاتێک دەرمان لە کۆگاکان دەکڕن، بەهۆی کڕینی بڕێکی زۆرەوە داشکاندنێکی گەورە وەردەگرن و تەنانەت هەندێک دەرمانیشیان بەخۆڕایی پێدەدرێت. ئەمەش وادەکات تێچووی دەرمانەکە لەسەریان کەمتر بکەوێت و بتوانن بە نرخێکی هەرزانتر بە هاووڵاتییانی بفرۆشن. "ئەو دەرمانخانانە سیاسەتی 'فرۆشتنی زۆر و قازانجی کەم' پەیڕەو دەکەن بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتر."
لەبەرامبەردا، ئەو دەرمانخانانەی فرۆشیان کەمترە، ناتوانن بڕێکی زۆر داوا بکەن، بۆیە لەو داشکاندن و ئۆفەرانە بێبەش دەبن. ئەمەش وادەکات ناچاربن دەرمانەکان بە نرخی سەر ستیکەرەکە یان نزیک لەو نرخە بفرۆشن، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی جیاوازیی نرخە لەنێوان دەرمانخانەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت