پۆلیسی کەرکووک لەسەر ئاڵای ئەمریکا دوو شۆفێری دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
پۆلیسی کەرکووک لەسەر ئاڵای ئەمریکا دوو شۆفێری دەستگیر دەکات

دیمەنی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک و پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک لەسەر سکاڵای میدیاکارێکی عێراقی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا دەگرن، تەنیا لەسەر ئەوەی ئاڵای ئەمریکایان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵواسیووە.

لێدوانی فەرمی: عامر نووری، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤای گوت: "ئەو دوو شۆفێرەی ئاڵای ئەمریکایان لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دابوو بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون کە ماددەکە ماددەی  هەراسان کردنە.

زانیاریی زیاتر: ماوەیەکە چەند کەسێک بەهۆی هەڵواسینی ئاڵای ئەمریکاوە تووشی لێپێچەنەوە و سزا بوونەتەوە لە هەریەک لە خورماتوو و کەرکووک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ