توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
- تەندروستی
- 9 ئاب

پەتاتەی سوورەکراوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات
ئاڤا نیوز
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە خواردنی پەتاتەی کوڵاو پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمەوە نییە، بەڵام پەتاتەی سوورکراوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە پسپۆڕێکی زانکۆی کامبریج لەنێویاندا بوو، هەوڵیاندا پەیوەندیی نێوان خواردنی پەتاتە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم پشتڕاست بکەنەوە، توێژەران داتای توێژینەوەکانیان شیکردەوە کە بەدواداچوونیان بۆ تەندروستی زیاتر لە 205 هەزار کارمەندی چاودێریی تەندروستی لە ئەمریکا کردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی پەتاتەی کوڵاو پەیوەندیی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمەوە نییە، بەڵام ئەو کەسانەی بەلایەنی کەمەوە سێ ژەم لە هەفتەیەکدا پەتاتەی سوورکراوە دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە بە ڕێژەی 20% زیاترە.
زانیاریی زیاتر: تیمی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە گۆڕینی سێ ژەم پەتاتە لە هەفتەیەکدا بە "دانەوێڵەی تەواو" وەکو نیسک، ماش، گەنم و جۆ و ..هتد ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم بە ڕێژەی 8% کەم دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر فەی ڕایلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی توێژینەوە لە کۆمپانیای شەکرەی بەریتانیا دەڵێت، نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم حاڵەتێکی ئاڵۆزە، چەندین هۆکار کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی هەیە، لەوانە: جینات، تەمەن و نەتەوە. هاوکات ئەم توێژینەوەیە ئەوە پیشان دەدات کە چۆنیەتی ئامادەکردنی خۆراک جیاوازی دروست دەکات و هانمان دەدات بۆ ئەوەی گرنگی بە دانەوێڵەی تەواو بدەین و خۆراکە سوورکراوەکان کەمتر بەکاربێنین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب