
دیمەنی داخستنی کۆگاکە. وێنە؛ قایمقامیەتی ڕانیە
ئاڤا نیوز
بەهۆی گواستنەوەی دانەوێڵەی داپۆشراوی ماوە بەسەرچوو لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە بە مەبەستی دووبارە بەكارهێنانەوەی، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، كۆگایەكی خواردەمەنی لە ڕانیە دادەخەن.
چیرۆكی سەرەكی: لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین - بەشی ئابووری، كۆگای 'پوار'ـیان داخست، بەهۆی گەڕاندنەوەی خۆراكی وشكە لەجۆری برنج، نۆك و فاسۆلیا لە كۆگای لاوەكیی ڕانیە بەرەو كۆگای سەرەكی لە شاری هەولێر.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی ڕێنماییەكانی لیژنەكانی بەدواداچوون و پشكنینی كۆگا و بازاڕەكان، ڕێگەپێدراو نییە خۆراكی وشكە (دانەوێڵە)ـی ماوەبەسەرچوو یاخود فەل، لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بگوازرێتەوە یاخود شارە و شاری پێ بكرێت، چونكە تێبینی كراوە، بەشێك لە كۆمپانیاكان دووبارە بەكاری دەهێننەوە و پاكێچینگ دەكرێتەوە و بە كیسی نوێوە دەخرێتەوە بازاڕ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەی كۆگای پوار بەوەی كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە خۆراكە دانەوێڵەییەكان (برنج و نۆك و فاسۆلیا) بەبیانووی گەڕاندنەوەیان لە كۆگای لاوەكییەوە بۆ بریكاری سەرەكی، بگوازرێنەوە، كەچی كۆگاكە هەر پابەند نەبووە، بۆیە شوێنی كارەكەی داخراوە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گشتیش، ڕێكاری یاساییش بەرامبەری دەگیرێتە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت