سایە حەسەن، قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان
ئاڤا نیوز
کچە قوتابییەکی بەشی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان هەڵەیەکی پزیشکی لە ئەپلیکەیشنی (Human Anatomy Atlas) دەدۆزێتەوە و تیمەکە ئاگادار دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سایە حەسەن، خەڵکی کەلارە، قۆناغی سێیەمی بەشی پزیشکیی زانکۆی گەرمیانە، ئەو قوتابییە لەکاتی بەدواداچوونی زانستی، لە ئەپلیکەیشنێکی پزیشکی هەڵەیەک دەدۆزێتەوە و تیمی ئەپلیکەیشنەکە لەو هەڵەیە ئاگادار دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سایە حەسەن، بە ئاڤای گوت: دوای ئەوەی لە بەشی سەر و مل (head & Neck region)ی ئەپڵیکەیشنی (Human Anatomy Atlas) دەمخوێندەوە و زانیاریم وەردەگرت، بینیم خوێنبەرێکی چەناگە بەهەڵە کێشرابوو، بۆیە تیمی ئەو ئەپلیکەیشنەم بە ئیمەیل لەو هەڵەیە ئاگادار کردەوە، دوای ناردنی وردەکارییەکان تیمی ئەپلیکەیشنەکە سوپاسیان کردم و لە ئەپدەیتی نوێ ئەو هەڵەیە چاک دەکەنەوە.
بۆچی گرنگە: بچوکترین هەڵەی پزیشکی ڕەنگە گیانی دەیان مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە، دۆزینەوەی ئەو هەڵەیە و ڕاستکردنەوەی دەبێتە بەشێک لە هەوڵەکانی ڕێگری لەو مەترسیانەی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە ڕوودەدەن.
زانیاریی زیاتر: (Human Anatomy Atlas) ئەپلیکەیشنێکی نێودەوڵەتییە و زانیارییەکانی لە چوار سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەرگیراوە، سەرچاوەکانیش ئەمانەن:
Gray's Anatomy
Netter's Atlas of Human Anatomy
Moore's Clinically Oriented Anatomy
Grant's Atlas
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت