زانیاریی نوێ لەبارەی شوێنی زیندانیکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای

شەیری بکە لە:
زانیاریی نوێ لەبارەی شوێنی زیندانیکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندانی کانی گۆمەن لە سلێمانی و هەردووکیان لە یەک ژووردا زیندانی کراون.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 22-8-2025، شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا، دەرەنجام سەرۆکی بەرەکە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی نێو هۆتێلەکە دەستگیرکران و ژمارەیەکیش کوژران و برینداربوون.

زانیاریی ئاڤا: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندانی کانی گۆمە لەناو سلێمانیدا زیندانی کراون، زیندانەکە هی ئاسایشە.

هەردووکیان لە یەک ژووردان، ژوورەکەشیان تایبەتە و هەموو شتێکی تێدایە، وەک ژوورەکانی دیکەی زیندان نییە.

خاڵە ئەرێنییەکان: ڕۆژی یەکشەممە خزمێکی نزیکی بنەماڵەی شێخ جەنگی بۆ یەکەمجار سەردانی کردوون، چاوی پێیان کەوتووە و قسەی لەگەڵ کردوون. خزمەکەیان کە گەڕاوەتەوە بە کەسوکارەکەی وتوون تەندروستی هەردووکیان باشە و کێشەیان نییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ