
لە دانپێدانانەکاندا باس لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر چەند سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی دەکرێت، لەوانەش خودی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی.
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی چەند ئەندامێکی هێزی "دووپشکی لالەزار" بڵاو بکاتەوە. ئەمەش بە قسەی کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی کە بە "ئاڤا نیوز"ی ڕاگەیاندووە. ئەو دەڵێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا "ڕاستییەکان دەخەنەڕوو."
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای دەستگیر کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە دانپێدانانەکاندا باس لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر چەند سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی دەکرێت، لەوانەش خودی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی.
ئاڤا زانیویەتی، ژمارەی ئەو چەکدارانەی لالەزار کە دانپێدانانیان بڵاو دەکرێتەوە، حەوت بۆ هەشت کەس دەبێت، بەڵام لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەناو ئەواندا نین.
لەلایەکی دیکە: وەک باس دەکرێت، ئەو چەکدارانە بە ڤیدیۆ قسە دەکەن و دەڵێن، "لە لالەزار بە نیازی پیلانگێڕی و کودەتا بوون. پیلانەکە بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، واتە سنووری یەکێتی بووە. مەبەستیان بووە هەڵبگەڕێنەوە و دەست بەسەر دامودەزگاکانی یەکێتیدا بگرن لەو سنوورە".
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیاری دیکەی لەبارەی ناوەڕۆکی دانپێدانانەکە دەستکەوتووە، بە جۆرێک ئەو کەسانەی دانپێدانانەکەیان بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە "چەک براوەتە ناو لالەزار و بەسەر هێزەکاندا دابەش کراوە. جۆرەکانی چەک بریتین بوون لە: قەنناس و درۆنی بۆمبڕێژکراو. جگە لە لالەزار، چەند شوێنێکی دیکەش لە سنووری یەکێتی بۆ هێرشەکە ئامادەکراون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست