گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار وەڵامی ئاڤا دەداتەوە

شەیری بکە لە:
گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار وەڵامی ئاڤا دەداتەوە

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لەبارەی شەڕەکەی لالەزار و ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "ئەو بابەتە بۆ دادگا بەجێدەهێڵین".

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، بەشێکی زۆر لە ئەندامانی هێزی دووپشک کوژران و بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەکیشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاڤا لەبارەی ژمارەی بێسەروشوێنانی شەڕەکەی لالەزار کە گوایە 400  کەس لە لالەزار بوون و 163 کەسیان دەستگیر کراون، گوتی: " کێ وتی، ئاڤا وتی؟" ئێمە ئەو بابەتە بۆ دادگا جێدەهێڵین".

 

زانیاریی بەدەستهاتوو:  بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، بەهۆی شەڕەکەی لالەزار 28 کەس لە هۆتێل لالەزار ون بوون و چارەنووسیان نادیارە، چونکە ناویان لە لیستی گیراواندا نییە و تەرمەکانیشیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکراوەتەوە، ئێستا خێزانەکانیان سۆراخی کوڕەکانیان دەکەن و هیچ کەسێک وەڵامیان ناداتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: زۆرترین ئەو کەسانەی لەو شەڕەدا کوژراون لە باڵەخانە سپیەکەی تەنیشت هۆتێل لالەزار بوون، دواتر تەرمەکانی دیکەش بۆ هەمان باڵەخانە گوازراوەتەوە و ڕێگە بەهیچ کەسێک نەدراوە بچێتە ئەو شوێنە..

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ