ئوسترالیا کۆچبەران ڕەوانەی ناورو دەکات

شەیری بکە لە:
ئوسترالیا کۆچبەران ڕەوانەی ناورو دەکات

دیمەنی بەلەمێکی کۆچبەران لەگەڵ کەشتییەک

ئاڤا نیوز

ئوسترالیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ناورو ڕاگەیاند کە بە هۆیەوە سەدان کۆچبەر بۆ ئەو دوورگەیە دەنێرێت.

وێنە گەورەکە: ئوسترالیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە زیاتر لە 220 کۆچبەر لە وڵاتەکەی دەر بکات کە بەشێکیان بە تاوانی قورس سزا دراون.

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ناورو کۆچبەرەکان وەردەگرێت و ئوسترالیاش بودجەی پێویستی بۆ دابین دەکات و پاڵپشتی لە ئابوورییەکەی دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆسترالیا ساڵانە نزیکەی 267 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەدات بە ناورو.

ئەمەش بزانە: ناورو وڵاتێکی بچووکی دورگەییە لە زەریای هێمن، ڕووبەرەکەی تەنیا 20 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 12 هەزار و 500 کەسە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ