
خۆپیشاندانی درووزەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە دانیشتوانی درووز نشینی پارێزگای سوەیدا لە سووریا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە داواکاریی سەرەکیشیان "مافی چارەی خۆنووسین"بوو لە سووریا.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی تەمموز ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەنێوان پێکهاتەی درووزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا، کە زۆرینەی دانیشتوانی دروزن، ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی نوێی بەخۆیەوە بینی. خۆپیشاندەران داوای "مافی چارەی خۆنووسین"یان دەکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: پلاتفۆرمی هەواڵی ناوخۆیی "سوەیدا 24" ڕایگەیاند: "خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شاری شەهبا لە باکووری سوەیدا بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانێک لە گۆڕەپانی کەرامە لە شاری سوەیدا، بۆ داواکردنی مافی چارەی خۆنووسین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم خۆپیشاندانە دوای لێدوانەکەی حیکمەت هیجری، یەکێک لە گەورە شێخەکانی درووز لە سوەیدا دێت، کە داوای لە وڵاتان کردبوو پشتگیری بکەن بۆ دامەزراندنی "هەرێمێکی سەربەخۆ" لە باشووری سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، گرووپە ناوخۆییەکانی سوەیدا دامەزراندنی قەوارەیەکی سەربازییان بە ناوی "پاسەوانی نیشتمانی" ڕاگەیاند و وەفاداری تەواوی خۆیان بۆ حیکمەت هیجری دووپاتکردەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی پێنجشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل لەسەر زاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە ئیسرائیل کار بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی بێ چەک دەکات لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە تا سوەیدا لە باشووری سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست