
خێزانێکی کەرتی غەززە منداڵەکانیان تووشی بەدخۆراکی بوون
ئاڤا نیوز
تەندروستیی کەرتی غەززە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، 10 کەسی دیکە بەهۆی برسیبوونەوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لەوانە منداڵن و تووشی بەدخۆراکی بوون.
وێنە گەورەکە: نزیکەی شەش مانگە، ئیسرائیل گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە و بەشێوەیەکی "زۆر" سنووردار نەبێت ڕێگە نادات هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە نێو کەرتەکەوە، بەهۆی ئەمەوە هەزاران هاووڵاتی خۆراکی پێویستییان دەست ناکەوێت و بەشێکی دیکەشیان تووشی بەدخۆراکی بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی برسیبوونەوە گەیشتووەتە 332 کەس کە 124 لەوانە منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، تەلئەبیب بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی لە ئاسمانەوە بۆ غەززە ڕابگرێت، هاوکات کاروانی بارهەڵگرەکانیش کەمدەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان و شارەزایانی نێودەوڵەتیی ڕایانگەیاند: بۆ یەکەمجار برسییەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵداوە و ئەمەش لە کەرتی غەززەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست