
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
محەممەد سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەگەری سەردانی ماکرۆن بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکەن یەکێک لەوانە بەرزکردنەوەی توانا هاوبەشییەکانی نێوانیانە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی سەردانی ماکرۆن کردووە بۆ عێراق، ئەمەش لەپێناوی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی هەرێمایەتیی بۆ تاوتوێکردنی پرسە جیاوازەکانی ناوچەکە لە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: عێراق پێزانینی خۆی نیشانداوە بۆ هەڵوێستی فەرەنسا لەبەرامبەر دۆزی کەرتی غەززە، جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەوەی ئیسرائیل لە فەلەستین دەیکات پێشهاتێکی مەترسیدارە و دۆخی نێودەوڵەتیی ئاڵۆزتر دەکات.
زانیاریی زیاتر: سوودانی هۆشداریی لە مەترسی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێداوە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، جەختی لە هەماهەنگی عێراق کردووەتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانان و ئێران تاوەکو عێراق بەشێک نەبێت لە ململانێکان.
لەلایەکی دیکەوە: لای خۆیەوە ماکرۆن شانازیی فەرەنسا بە پەیوەندییە ستراتیژییە قووڵەکانی نێوان هەردوو وڵات و خواستی بەردەوامیدان لە پاڵپشتیکردنی عێراق دووپاتکردەوە. هەروەها گفتوگۆ لەسەر سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ بەغدا کرا هاوکات ماکرۆن هیوای خواست سەردانەکەی بۆ بەغدا ئامانجە کردارییەکانی خۆی بپێکێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەنیازە سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری ئەنجام بدات کە بە "گەورە" وەسف دەکرێت، بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆ دەگرێت. بڕیارە لە سەردانەکەدا چەندین ڕێککەوتنی جۆراوجۆری دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات واژۆبکرێت، دیارترینیان لە بوارەکانی وزە و چەکی سەربازیدا.
ئەمەش بزانە: لە سەرەتای ساڵی 2023، سوودانی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ماکرۆن واژۆکرد، کە یەکەم ڕێککەوتنە لە جۆری خۆیدا لەنێوان بەغدا و پاریسدا. ڕێککەوتنەکە 50 ماددەی هاوکاری لەخۆ گرتبوو، دیارترینیان بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنی و بەرگری و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی کەرەستەی سەربازی دروستکراوی فەرەنسا و چالاککردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری سەربازی نێوان هەردوولا، بەپێی بەیاننامە فەرمییە هاوبەشەکانی هەردوولا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست